ترامپ داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، دۆناڵد تڕامپ داوای کرد هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بۆ کاتێک دوا بخرێت کە خەڵکی ئەمریکا بتوانن دڵنیا بن لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە بە هۆی بڵاوبوونەوە پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا، ئەم وڵاتە بڕیاری داوە ئاسانکاری بکات لە دەنگدان بە ڕێگەی پۆستە.
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە کاندیدی پارتی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، پێی وایە کە سیستەمی دەنگدان بە ڕێگەی پۆستە ڕێخۆشکەرە بۆ ساختەکاری، هەر بۆیەش دەڵێت هەڵبژاردن پێویستە بۆ کاتێکی گونجاوتر دوابخرێت.
ئەمریکا بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدات کە تاکو ئێستا دوو ڕکابەری سەرەکی دۆناڵد تڕامپ و جۆ بایدنن.
باسنيوز
