له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 300 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 226 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 16 هه‌زار و 569 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 621 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 301 هه‌زار و 530 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 261 هه‌زار و 200 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
