حاجیانی ماڵی خوا سەردانی کێوی عەرەفە دەکەن
بڕیارە حاجیان نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسرو جەمع، لە مزگەوتی نەمرە ئەنجامبدەن و لەپاش ئەوەش گوێبیستی وتاری عەرەفە دەبن.
چاودێری تایبەت بۆ حاجیان دابینکراوە، تا رێکارەکانی خۆپارێزی و پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن
ئەوەی بە ئەنجامگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵی لە ساڵانی دیکە جیاکردوەتەوە ئەوەیە، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ لە 10 هەزار کەس تێناپەڕێت، چاودێری تایبەت بۆ حاجیان دابینکراوە، تا رێکارەکانی خۆپارێزی و پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن.
ئامادەکارییان کردوە بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان لە سەرکەوتن بەسەر کێوی عەرەفەدا
لەو بارەیەوە تەڵال شەهلوب، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، ئامادەکارییان کردوە بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان لە سەرکەوتن بەسەر کێوی عەرەفەدا، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رێکاری ئەمنی توندیش لە دژی ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی لە رێنماییەکاندا دەکەن.
13ی ئەم مانگە وەزارەتی حەج لە سعودیە رایگەیاند، بۆ حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیان 10 هەزار كەس تێناپەڕێنێت، بە تەواوی رێكارە تەندروستییەكانیش جێبەجێدەكرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمساڵ هیچ حاجییەك لە دەرەوەی عەرەبستانی سعودییەوە وەرناگیرێت و حەج تەنها لەلایەن ئەو كەسانەوە ئەنجامدەدرێت، كە لەئێستادا لەناو وڵاتەكەدان بێ رەچاوكردنی رەگەزنامە و جیاوازی نەتەوەیی.
خەندان
