تورکیا و ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەش لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدەن
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه كارگێڕیی فڕۆكه‌وانی و ئاسمانیی ئه‌مریكا (ناسا) كه‌شتیی ئاسمانیی "بیرسیفیڕانس" كه رۆبۆتێكه و شه‌ش تایه‌ی هه‌یه و فڕۆكه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌ستراوه، بۆ سه‌ر مه‌ریخ ده‌نێرێت.
ماڵپەڕی (سکای‌نیوز) بڵاوی کردووەتە بەپێی زانیارییەکانی ناسا ئه‌مانج له‌م گه‌شته ئه‌وه‌یه، ئەو كه‌رەسته و هه‌سارانە تاقی بكرێنه‌وه و به‌ڵگه‌كان كۆ بكرێنه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك ئایا له ڕابردوودا ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌بووه، ئایا له داهاتووشدا مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره سووره بژیت.
بڕیار وایه ئه‌م گه‌شته ئاسمانییه، كه تێچووه‌كه‌ی 2.4 ملیار دۆلاره ده‌مژمێر 7:50 به كاتی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ( 11:50 به كاتی گرینویچ)، له بنكه‌ی كیب كنافیرال له فلۆریدا، گەشت بکات و ئەمە بە نۆیه‌مین گه‌شتی ناسا ده‌ژمێردرێت کە ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتره له‌سه‌ر مه‌ریخ.
جێی باسه هه‌ر له‌م مانگه‌دا، ئیمارات و چینیش كه‌شتیی ئاسمانیی خۆیان بۆ سه‌ر مه‌ریخ ناردووه و ده‌یانه‌وێت به‌مهکارە لێزانی و توانایی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه.
" بیرسیفیڕانس" به مووشه‌كی ئه‌تڵه‌س( 5)، ده‌نێردرێت، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای یونایتد لونچ ئاڵاینس، كه له كۆمپانیای بۆیینگ و لوكهید مارتن پێكهاتووه، دروست كراوه و وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت، بارهه‌ڵگره‌كه، كه هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێك گه‌وره‌یه له مانگی فێڤریوەردا بگاته جێ.
بڕیاریش وایه له‌و بنكه‌یه بنیشێته‌وه، كه پێی ده‌گوترێ جیزیڕۆ، كه 250 مه‌تر قووڵه و زانایان پێیان وایه ئه‌م قۆرته به‌رله 3.5 ملیار ساڵ ده‌ریاچه بووه و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه پێشتر ژیانی میكرۆبی له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ هه‌بووبێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه، له پرێس کۆنفرانسێکدا جیم بڕایدنستاین به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له مێژوودا ئامانجمان ئاشكرایه له چوونه سه‌ر مه‌ریخ، كه ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی ژیانه له جیهانێكی دیکەدا".
هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین جاره ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئەم کەشتییەمانەوە له‌سه‌ر مه‌ریخ به‌ردێك بێنینە سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها كه‌رسته‌گه‌لێكیش له‌وی به‌جێ بهێڵین تا له دوا رۆژدا زانیاری به كه‌شتیی دیكه بده‌ن.
باس‌نیوز
