پسپۆڕێکی ئەمریکی پێنج هۆکار بۆ تووشنەبوون بە کۆرۆنا دیاری دەکات
پسپۆڕێکی نەخۆشییە درمییەکان لە ئەمریکا پێنج هۆکار بۆ خۆپارێزی و تووشنەبوون بە پەتای کۆرۆنا، دیاری دەکات.
ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە درمییەکان، رایگەیاندووە، بە جێبەجێکردنی ئەو پێنج خاڵە، مرۆڤ دەتوانێ خۆی لە تووشبون بە پەتای کۆرۆنا، بپارێزێت و رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە دەکرێت.
پێنج بنەماکە:
- بەستانی دەمامک (ماسک) بەشێوەیەکی بەردەوام
- دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان
- خۆ بە دوورگرتنی لانی کەم شەش پێ (نزیکەی دوو مەتر) لە کەسانی دیکە.
- پاکڕاگرتن و بەردەوام شووشتنی دەستەکان
- دوورکەوتنەوە لە مەیخانەکان
تا ئێستا 17 ملیۆن و 144 هەزار و 713 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 670 هەزار و 317 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
