سەرۆکی ئیسرائیل باسی تیرۆرکردنی بنیامین نەتەنیاهۆ دەکات
رەئوفین روفلین، سەرۆکی ئیسرائیل ترسی خۆی لەسەلامەتبوونی گیانی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، دەربڕیوە.
رەئوفین روفلین رەخنەی توندی لە دەزگای پۆلیس و ئەندامانی پەرلەمان (کنێست)ی وڵاتەکەی گرتووە، دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، کە توندوتیژییان لێکەوتەوە.
سەرۆکی ئیسرائیل بە سەرکۆنەکردنی هەڕەشەکردن هاندان بۆ کوشتنی بنیامین نەتەنیاهۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، داوای لە پۆلیس کردووە ئەو هەڕەشەیە بە جدی وەربگرێت.
پێشتریش هونەرمەندێکی شێوەکاری ئیسرائیلی وێنەیەکی بنیامین نەتەنیاهۆی لەسەر مێزێکی نانخواردنی پڕ لە خواردن و خواردنەوە نەخشاندبوو و میدیاکانی ئەو وڵاتە وێنەکەیان بە دوا ئێوارەژەمی نەتەنیاهۆ، ناویان بردبوو.
باسنيوز
