حەج لە سەردەمی کۆرۆنادا

حەج لە سەردەمی کۆرۆنادا
وەزارەتی راگەیاندنی سعودیە چەند وێنەیەکی ساتی تەوافی حاجییانی لە کەعبە بڵاوکردووەتەوە، وەکو دەردەکەوێت رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەرزی حەجی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی دیکە نییە و تەنیا زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشداریی تێدا دەکەن، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس بەشدارییان لە مەراسیمی حەجدا کرد.

حەج یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام و ئەو کەسانەی توانای دارایی و جەستەییان هەیە پێویستە لەسەریان لە ماوەی ژیانیاندا یەک جار ئەنجامی بدەن، یەکێکە لە کۆبوونەوە ئایینییە هەرە گەورەکانی جیهان.













رووداو
Top