له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/7/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 828 هه‌زار و 990 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه پێنج هه‌زار و 395 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 169 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 13 هه‌زار و 673 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 620 هه‌زار و 333 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
