له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 823 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/7/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 395 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 823 هه‌زار و 515 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه پێنج هه‌زار و 635 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 150 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 13 هه‌زار و 504 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 612 هه‌زار و 217 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
