تەندروستی جیهانی: نەتوانراوە پلانێکی گشتگیر بۆ بەرەنگابونەوەی کۆرۆنا دابڕێژرێت

 تەندروستی جیهانی: نەتوانراوە پلانێکی گشتگیر بۆ بەرەنگابونەوەی کۆرۆنا دابڕێژرێت
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، چیتر وڵاتانی جیهان ناتوانن ستراتیژی داخستنی سنورەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکەن، چونکە نەیانتوانیوە پلانێکی گشتگیر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتاکە دابڕێژن.

لە داهاتویەکی نزیکدا هێشتنەوەی سنورە نێودەوڵەتییەکان بە داخراوی کارێکی نیمچە ئەستەم دەبێت


مایکڵ رەیان، بەڕیوەبەری رەوشە لە ناکاوەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە داهاتویەکی نزیکدا هێشتنەوەی سنورە نێودەوڵەتییەکان بە داخراوی کارێکی نیمچە ئەستەم دەبێت، دەوڵەتانی جیهان نەیاتوانیوە پلانێکی گشتگیر دابڕێژن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک وڵاتانی جیهان ئەو گەشتیارانە کەرەنتین دەکرێن، کە لەو وڵاتانەوە هاتون ئاستی مەترسی کۆرۆنا تێیدا بەرزە، بەڵام هیچ هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە لە نێوان وڵاتە جیاوازەکانی جیهان نییە.

داڕشتنی پلانێکی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا قورسە


رەیان باسی لەوەشکرد، "قورسە داڕشتنی پلانێکی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، چونکە ئاستی مەترسی کۆرۆنا لە وڵاتکێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە زۆر جیاوازە".

رونیشیکردەوە، "داخستنی سنورەکان تاکە هۆکارنییە بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، بەڵکو ئاستی مەترسی راستەقینەی کۆرۆنا بە رەوشی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناوخۆی وڵاتەکان دیاریدەکرێت".






خەندان-
Top