ئەردۆگان و پوتین لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا گفتوگۆ دەدەن

 ئەردۆگان و پوتین لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا گفتوگۆ دەدەن
سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی ئەنجامداوە، تیایدا گفتوگۆ دەربارەی پێکدادانە سەربازییە چڕەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەنجامدراوە.

پوتین و ئەردۆگان گفتوگۆیان لەبارەی پێکدادانە سەربازییە چڕەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کردوە


کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردو ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکدادانە سەربازییە چڕەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کردوە.

سەرۆکی هەردو وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ یەکخستنی هەوڵەکانیان بەمەبەستی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەربڕیوە


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەرۆکی هەردو وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ یەکخستنی هەوڵەکانیان بەمەبەستی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەربڕیوە.

پێشتر پوتین پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیای بە بابەتێکی هەستیار بۆ وڵاتەکەی ناوبردبو، ئامادەیی خۆشی بۆ نێوەنگیری نێوان ئەو دو وڵاتە دەربڕیبو.

دوێنێ دوشەممەش وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 29-ی ئەم مانگە تا 10ی (ئاب/8)ی ئەمساڵ چەندین راهێنانی سەربازی بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەسەر خاکی خۆی ئەنجامدەدەن.

لە 13ی ئەم مانگەوە تا ئێستا چەندین روبەڕوبونەوەی سەربازی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان رویداوە، بەهۆیەوە دەیان سەباز لە هەردو وڵات کوژراون، تورکیاش هەڕەشەی دەستێوەردان و تۆڵەکردنەوە لە ئەرمینیا کردوە.






خەندان-
Top