ئیمارات هاوكاری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته 90 وڵاتی جیهان
سالم را‌شد عه‌وێس، باڵیۆزی ئیمارات له كۆماری كۆڵۆمبیا رایگه‌یاندوه، په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییه و په‌یوه‌سته به هاوڕێیه‌تی و رێكکه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره جیاجیاكاندا.
ئیمارات 200 ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ره‌وانه‌ی كۆڵۆمبیا كردوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئیمارات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له كۆڵۆمبیا، له سێ مانگی رابردودا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه، 200 ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ره‌وانه‌ی كۆڵۆمبیا كردوه، 21 هه‌زار كارمه‌ند و پزیشكی ته‌ندوستی سودیان لێیوه‌رگرتوه.
ناردنی ئه‌و ئامێرانه له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می هاوكاریه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی
باسی له‌وه‌شكردوه، ناردنی ئه‌و ئامێرانه له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می هاوكاریه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی، كۆی گشتی هاوكاریه‌كانیشیان بۆ كۆڵۆمبیا گه‌یشتوه‌ته شه‌ش تۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیمارات، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئیمارات یه‌كێك بو له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستی به‌ناردنی هاوكاری بۆ وڵاتانی جیهان كردوە، كه هاوكاریه‌كانیشی پێكهاتبون له كه‌لوپه‌ل و ئامێری ته‌ندروستی و میكانزمه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئیمارات هه‌زار و 144 تۆن هاوكاری و پێداویستی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی 90 وڵاتی جیهان كردوه
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، تا ئێستا، ئیمارات هه‌زار و 144 تۆن هاوكاری و پێداویستی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی 90 وڵاتی جیهان كردوه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستیش سودیان له‌و هاوكاریانه‌یان وه‌رگرتوه.
خەندان-
