بەهۆی كۆرۆنا وڵاتێك بەتەواوەتی دادەخرێت
دوای كۆبوونەوەی لیژنەی زانستی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە دووپاتی كردەوە، "ناكرێت خۆمان بەدەست دۆخەكەوە بدەین و بەردەوام رووبەڕووی پەتاكە دەبینەوە، هیچ رێگەیەكی دیكەمان نییە جگە لە توندكردنی رێكارەكان نەبێت بۆ ماوەی 2 هەفتە، تەنیا رێگە بەو گەشتە ئاسمانیانە دەدرێت، كە لە دەرەوە بۆ ناو لوبنان دەكرێن".
ئاماژەی بەوەشدا، "بەم نزیكانە سەنتەری بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە نەخۆشخانەی رەفیق حەریری كارا دەكرێت و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە ئامادەباشیدا دەبێت، چونكە نەخۆشخانەكانی دیكە توانای وەرگرتنی تووشبووی زیاتریان نییە".
تا ئێستا 2 هەزار و 822 كەس لە لوبنان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیەش 51 كەس گیانیان لەدەستداوە.
K24
