شەڕ لەنیوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل روویدا

شەڕ لەنیوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل روویدا
لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان شەڕ لەنێوان هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و سەربازانی سوپای ئیسرائیل روویدا.

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا دەستیکردووە بە تەقەکردن لە تیمێکی سەربازیی ئیسرائیل لەو ناوچەیە کە ماوەی هەفتەیەکە ئیسرائیل هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە.

ئەو گرژییانەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دوای ئەوە دێن کە چەند رۆژێک پێش ئێستا سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە سووریا کوژرا.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەربازەکانیان لە ناوچەی شەبعا داوایان لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حیزبوڵڵا رووبدات.

پێشتریش بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە کە لە لوبنانەوە یان لە هەر شوێنێکی دیکەوە بکرێتە سەریان.

رۆژی 20ـی تەممووزی ئەمساڵ سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا لە سووریا بە ناوی "عەلی کامل حەسەن" لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا لە نزیک دیمەشق کوژرا و دوای ئەو رووداوەش حیزبوڵڵا هەڕەشەی تۆڵەی کوژرانی ئەو سەکردەی لە ئیسرائیل کرد.













رووداو
Top