جموجۆڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل له سنووری لوبنان زیاتر بوون
ماڵپەڕی (سکاینیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتە ئەم ئاماده‌باشییه سه‌ربازییە کە سنووری باكووری ئیسرائیلی گرتووەتەوە، لەبەر ئەوەیە کە ئەگەر هەیە میلیشیاكانی حزبوڵا هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی عه‌لی كامل موحسین بده‌ن، كه یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی حزبوڵا بووە و ڕێکەوتی 2020.7.20 له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا لە سووریا كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل، ئەم جموجۆڵ و ئاماده‌باشییه‌ی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئه‌وه دهگەڕێنێتهوه، كه ترسیان له‌وه هه‌یه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه حزبوڵای لوبنان هێڕش بكاته سه‌ر سه‌ربازانی ئیسرائیل.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له‌و سیناریۆیانه‌ی ئیسرائیل شیمانه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كوو حزبوڵڵا مووشه‌كی دژه تانك ئاراسته‌ی له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بكات، یان به قه‌ناس سه‌ربازه‌كانی سه‌رسنوور بپێكێت.
میدیاکانی ئیسرائیل، له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی ناوچه‌ی باكووری سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاویان کردووەتەوە كه سوپا مه‌زه‌نده ده‌كات حزبوڵا پلان بۆ كرده‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دابڕێژێت.
ئاژانسی دهنگوباسی" سانا"ی سووری لەمبارەوە ده‌ڵێت له 20ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رگریی ئاسمانی سووریا به‌رپه‌رچی هێرشی هه‌ندێك مووشەکی له ئاسمانی دیمه‌شقی پایته‌خت داوه‌ته‌وه.
هاوکات ئەوەشی خستووەتە ڕوو به‌رگری ئاسمانیی سووریا به‌رپه‌رچی هێرشێكی ئیسرائیلی داوه‌ته‌وه كه كرابووه سه‌ر ناوچه‌ی "مه‌جده‌ل شهمس" كه هێرشه‌كه له‌ناوچەی جەولانەوە كراوەتە سه‌ریان.
هاوکات ئەمڕۆ گوتەبیژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی وڵاتەکەیان لەناو خاکی لوبنان کەوتووەتە خوارەوە و هۆکارەکەشی بۆ گرفتی تەکنیکی گەڕاندووەتەوە.
باسنيوز
