ئەڵمانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی G7 ئاشکرا دەکات

 ئەڵمانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی G7 ئاشکرا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکای بۆ گەڕاندنەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی پیشەسازی جیهان G7 رەتکردوەتەوە.
ئەڵمانیا هیچ هەلێک بۆ گەڕانەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی G7 بەدیناکات
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی Rheinische Post رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ هەلێک بۆ گەڕانەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی G7 بەدیناکات تا ئەوکاتەی نیمچە دوگەی قرم نەگەڕێنرێتەوە بۆ ئۆکرانیا.

روسیا دەتوانێت هەوڵبدات بۆ جارێکی دیکە ئەندامبون لە کۆمەڵەی G7، ئەویش بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیادا


ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا دەتوانێت هەوڵبدات بۆ جارێکی دیکە ئەندامبون لە کۆمەڵەی G7، ئەویش بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیادا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ گەڕاندنەوەی روسیا بۆ کۆمەڵەی گەورە وڵاتانی پیشەسازی جیهان G7 رەتکردوەتەوە، چونکە پەیوەندییەکانی وڵاتانی ئەندام لەو کۆمەڵەیە لەبارەی دۆسییەکانی سوریا، لیبیا، ئۆکرانیا لە رەوشێکی زۆر خراپدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە یەکی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاردا بە دواخستنی کۆبونەوەی لوتکەیی کۆمەڵەی G7 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ مانگی ئەیلولی داهاتو و رایگەیاند، "هەوڵدەدەم روسیا بانگهێشت بکەم بۆ بەشداریکردن لەو کۆبونەوەیەدا"، بەڵام تا ئێستا روسیا بە فەرمی وەڵامی ئەو داوایەی نەداوەتەوە.










باسنیوز
Top