نرخی زێڕ زیاتر ھەڵكشا
لەسەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرێژەی 1.5% و زیاتر لە 30 دۆلار بۆ 1931 دۆلار بەرزبووەوە، بەوەش بەرزترین ئاستەکانی ساڵی 2011ـەی تێپەڕاند.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی مسقاڵیک زێڕ عەیار 24 بۆ 385 هەزار و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ 337 هەزار دینار بەرزبوونەوە.
هاوکات بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیانەکانی لەسەر بازاڕی کاری ئەمەریکا کە لە کەمترین ئاستی ساڵی 1930ـی دایە، هەروەها سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکان لە کەمبوونەوەی خواست بۆ وزە، نرخی زێڕ و زیو لە بەرزبوونەوە بەردەوامن.
لەبارەی کانزاکانی دیکەش نرخی زیو بە رێژەی 6% و بۆ نزیکەی 24 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، کانزای پلادیۆمیش بە رێژەی 1.2% بۆ 2245.5 دۆلار و کانزای پلاتینیش بە نزیکەی 2.45% بۆ زیاتر لە 937.4 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبوونەوە.
K24
