10 ملیۆن و 52 هەزار کەس لە جیهاندا کۆرۆنایان پەڕاندوە
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 16 ملیۆن و 421 هەزار و 952 کەس، لەو ژمارەیەش 10 ملیۆن و 52 هەزار و 463 توشبو چاکبونەتەوە و 652 هەزار و 300 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 371 هەزار و 839 توشی پەتاکە بون
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 371 هەزار و 839 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش دو ملیۆن و 90 هەزار و 129 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 149 هەزار و 849 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 319 هەزار و 501 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 291 هەزار و 172 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
خەندان
