ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی دانوستانەکان نێوەندگیری ئەنەکەسە و هەسەدە دەکات
د. کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، (ئەنەکەسە) رایگەیاند: "بۆ دەستپێكردنەوەی خولی دووەمی گفتوگۆكان لە نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ جار لەگەڵ هەردوولایان کۆبوونەوەتەوە".
گوتیشی: "کۆبوونەوەی ئەمجارەیان بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانووستانەکانە لەسەر پرسی پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژ و ئیدارەی هاوبەش و ئابووری و هەموو ئەو خاڵە ناکۆکانەی کە ماونەتەوە، وابڕیارە ئەوە دانوستانی کۆتایی بێت، لەسەر بنەمای ئەو رەشنووسەی کە هەردوولامان بۆ رێککەوتن داومانەتە ئەمریکا، بۆ ئەوەی خاڵی هاوبەش دیاری بکات".
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، لێکتێگەیشتنی باش هاتووەتە ئاراوە و جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە بە چاودێری ئەمریکا دەبێت.
باسنیوز
