توركیا سێیەم وڵاتی قەرزای جیهانە

توركیا سێیەم وڵاتی قەرزای جیهانە
توركیا سێیەم وڵاتە لە جیهاندا كە قەرزێكی زۆری بانكە جیهانییەكانی لەسەر كەڵەكە بووە و نەیتوانیوە لە كاتی خۆیدا بیانداتەوە، ئەمەش وا دەكات لە داهاتوودا قەیرانی ئابووری لە توركیا قووڵتر ببێتەوە.

پەیمانگەی ئابووریی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، راستە توركیا كاریگەریی كۆڕۆنای زۆر بەسەرەوە نییە و جارێ لەڕووی ئابوورییەوە زیانی زۆری بەر نەكەوتووە، بەڵام كەڵەكەبوونی قەرزە نێودەوڵەتییەكانی وا دەكات قەیرانی دارایی سەختتر ببێتەوە.

لە راپۆتەكەدا هاتووە، لە دوای چین و كۆریای باشوور، توركیا لە ئاستی جیهاندا سێیەم وڵاتە لەڕووی قەرزراییەوە، كە بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە نەیتوانیوە قەرزەكانی بداتەوە.

رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركیش لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە قەرزەكانی توركیا زیاترە لە٤٠٠ ملیار دۆلارن، ئەمەش وای كردووە بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بێتە خوارەوە، هەروەها رەوشی ئابووری بەرەو خراپی بچێت.

پێشبینیش دەكات رێژەی بێكاری لە توركیا بە بەراود لەگەڵ ٢٠١٩ زیاتر بەرز ببێتەوە، چونكە گەشتیارانی جیهانی تاكوو ئێستا وەكوو پێویست روویان لە توركیا نەكردووەتەوە.

شارەزایانی ئابووریی تورکیا بەردەوام ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئاکەپە و ئەردۆغان دەگرن کە وڵاتی تووشی قەیرانێکی ئابووری کردووە و ئەم ڕەشە لە داهاتوودا خراپتر دەبێت و نەمانی کەرتی گەشتیاری لەمبارەوە کاریگەریی زۆری هەبووە.












باسنيوز




Top