هێزی دەریاوانی میسڕ و فڕەنسا راهێنانی سەربازی هاوبەش لەدەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدەن

 هێزی دەریاوانی میسڕ و فڕەنسا راهێنانی سەربازی هاوبەش لەدەریای ناوەڕاست ئەنجامدەدەن
هێزی دەریاوانی هەریەک لە فڕەنسا و میسڕ راهێنانی سەربازی دەریایی هاوبەشیان لەئاوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ئەنجامدا، ئەوەش وەک لەشێک لەئەرکی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوپای میسر بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

راهێنانەکان بریتیبون لەوەڵامدانەوە و خۆئامادەکردنی خێرا لەدەریادا، سەوڵدان و خۆ رزگارکردن لەکانی روبەروبونەوە سەربازییەکان، بەکارهێنانی تۆپخانەی دەریایی


بەگوێرەی زانیارییەکان، راهێنانە سەربازییە هاوبەشەکەی میسر و فڕەنسا چەند چالاکییەکی سەبازی لەخۆگرتوە لەوانە، وەڵامدانەوە و خۆئامادەکردنی خێرا لەدەریادا، سەوڵدان و خۆ رزگارکردن لەکانی روبەروبونەوە سەربازییەکان، بەکارهێنانی تۆپخانەی دەریایی و رزگارکردنی کەشتییەکی جەنگی لەناوچەیەکی مەترسیدار.

چاودێریکردن و نزیکبونەوە لەکەشتییە گومانلێکراوەکان، گواستنەوەی تیمی سەربازی لەکەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە و گواستنەوە کەلوپەلی سەربازی بەڕێگای هێلیکۆپتەرەوە بەشێکبون لەچالاکییەکان


هاوکات، چۆنیەتی چاودێریکردن و نزیکبونەوە لەکەشتییە گومانلێکراوەکان، گواستنەوەی تیمی سەربازی لەکەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە و گواستنەوە کەلوپەلی سەربازی بەڕێگای هێلیکۆپتەرەوە بەشێکبون لەچالاکییەکانی دیکەی ئەو راهێنانە دەریاییەی فڕەنسا و میسر.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی تورکیا، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێی، بەنیازە کاری پشکنین و دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لەو ئاوانەدا دەستپێبکاتەوە، هاوکات میسر و فڕەنسا نەیاری سەرسەختی دەستێوەردانەکانی تورکیان لەکاروباری لیبیا.






خەندان
Top