له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا چوار ملیۆن و 315 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 26/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 315 هه‌زار و 709 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 248 هه‌زار و 327 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 149 هه‌زار و 398 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 61 هه‌زار و 692 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
