بەهۆی تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا کیم جۆنگ ئون کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکات

بەهۆی تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا کیم جۆنگ ئون کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکات


بەهۆی گومانی تووشبوونی کەسێک بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکات.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 25-7-2020، یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا، لە کۆریای باکوور تۆمار کراوە.

ئەو کەسەی لە کۆریای باکوور گومانی لێدەکرێ تووشی پەتای کۆرۆنا بووبێ، لە رۆژی 19-7-2020 لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە شاری کیسونگ لە وڵاتەکەی.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، دوای راگەیاندنی یەکەم حاڵەی گومانلێکراوی کۆرۆنا، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەپەلە کۆبوونەوەی بە مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکاران (پارتەکەی خۆی) کردووە و تاوتوێی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو حاڵەتە کراوە.

ئەگەرچی پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان زیاتر لە 16 ملیۆن کەس تووشی بوون، بەڵام کۆریای باکوور تا ئێستا رایدەگەیاند، کە هیچ حاڵەتێکی تووشبووی کۆرۆنای تێدا نییە و بەهۆی ئەوەی وڵاتێکی داخراوە و بەشێوەیەکی دیکتاتۆریانەش بەڕێوە دەبرێت، هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی پشتڕاستی نەکردووەتەوە.








باسنيوز
Top