سەرەڕای هۆشدارییەکان، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی لیبیا کۆدەبێتەوە

 سەرەڕای هۆشدارییەکان، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی لیبیا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی تورکیا پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا کرد و کۆبونەوەیەکی داخراوی دور لەچاوی کامێراکان لەگەڵ ناوبراو ئەنجامدا.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لەئیستانبول پێشوازی کرد لە فایز سەراج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا


بەپێی راگەیاندنەکانی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان لەئیستانبول پێشوازی کرد لە فایز سەراج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا.

پێشتر چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی هۆشدارییان داوەتە تورکیا لەبارەی کاریگەری دەستێوەردانەکانی لەکاروباری لیبیا


کۆبونەوەی سەرۆکی تورکیا لەگەڵ حکومەتی لیبیا لەکاتێکدایە پێشتر چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی هۆشدارییان داوەتە تورکیا لەبارەی کاریگەری دەستێوەردانەکانی لەکاروباری لیبیا و دروستکردنی گرفت لەبەردەم هەوڵەکانی ئاگربەست لەو وڵاتە.

لای خۆشییەوە، خەلیفە حەفتەر سەرۆکی سوپای نیشتیمانی لیبیا کە دژایەتی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا دەکات رایگەیاند، لیبیا لەژێر مەترسی هەڕەشەی چەکە پێشکەوتوەکان و ئەو هێزە میلیشیانەدایە کە تورکیا رەوانەی کردون.

وتیشی، حکومەت توندوتیژییەکانی بۆ تێکدانی ئارامی لەباشوری لیبیا چڕکردۆتەوە.






خەندان
Top