توركیا.. لە ماوەی 17 ساڵدا 721 ڕۆژنامەنووس دەستگیر كراون

توركیا.. لە ماوەی 17 ساڵدا 721 ڕۆژنامەنووس دەستگیر كراون
لەو کاتەو لە توركیا ئاكەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان زۆر بووە و، ئازادیی رادەربڕینیش سنووردار كراوە. لە تازەترین راپۆرتیشدا دەركەوتووە، لە ماوەی ١٧ ساڵی حوكمڕانیی ئاكەپەدا لە تەواوی توركیا٧٢١ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون.

سێزگین تانریكولو، ئەندام پەرلەمانی جەهەپە لە راپۆرتێكدا ئاشكرای کردووە، لە ماوەی ١٧ ساڵدا و لە ٢٠٠٢ەوە تا ٢٠١٩ كە ئاكەپە لەسەر دەسەڵات بووە، ٧٢١ رۆژنامەنووس لە توركیا دەستگیر كراون و ٩٣ رۆژنامەنووسیش لەو رێژەیە تا ئێستا لە زیندانەكانن و ئازاد نەكراون.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە راپۆرتەكەیدا كە لە میدیاكانی توركیا بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەی داوە لەو ماوەیەدا ١٥٨ میدیای وەكوو (ماڵپەڕ، رادیۆ، پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی) قەدەغە كراون.

هەروەها ئاشكرای كردووە، لە ٤ مانگی ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٤٠ لینكی ئینتەرنێت، ٤٢ هەزار پێگەی تویتەر و ١٢ هەزار و ٤٥٠ هەژماری یوتیوب و ٦ هەزار و ٥٠٠ پێگەی فەیسبووك لەسەر داوای حكوومەتی تورکیا داخراون.











باسنيوز




Top