ترەمپ نهێنییەکی خۆی ئاشکرا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کە جارجار لە تویتەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەشیمان دەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، دووبارە تویتکردنەوە (ریتویت)ی خەڵکی دیکە بەردەوام کێشەی بۆ دروست دەکات.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە پەشیمانبوونەوەکە لە تویتەکانی خۆی نییە، بەڵکو لەو تویتانەیە، کە خەڵکی دی کردوێتیان و ئەو تویتیان دەکاتەوە.
باسنيوز
