ئەمریکا کەشتیگەلێکی هەڵگری فڕۆکەی ناوکی دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
سوپای ئەمریکا کەشتیگەلێکی هەڵگری فڕۆکەی ناوکی دەنێرێتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.
ئاژانسی (سپۆتنیک) بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە 25-7-2020 کەشتیی (USS Dwight D. Eisenhower) گەیشتووەتە کەناڵی سوێس و دەچیتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست.
12 کەشتیی جەنگی یاوەریی ئەو کەشتییە دەکەن و کەشتییە گەورەکە فڕۆکەی جەنگیی هەڵگری چەکی ناوکی لەسەر دەنیشێتەوە.
بڕیارە سوپای ئەمریکا بەو کەشتیگەلە، لەگەڵ هێزی ئاسمانیی یۆنان، مەشق و مانۆڕێکی سەربازی لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی کریتی یۆنانی، بکات.
ئەو هەنگاوەی سوپای ئەمریکا و یۆنان لەکاتێک دایە، کە تورکیا هەوڵی گەڕان بە دوای نەوت و گازی سرووشتی و نەوت لەو ئاوانە دەدات.
باسنيوز
