ئیسرائیل چەند بنکەیەکی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سووریایان بۆردومان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 25-7-2020، سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، بۆردومانەکان لە رۆژی هەینیدا کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی سووریا لە شاری قونەیترە لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ بنکەی سوپای رژێمی سووریایان کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان بەو سوپایە گەیاندووە.
سوپای ئیسرائیل هۆکاری ئەو بۆردومانەی بۆ ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک لە سووریاوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، گەڕاندووەتەوە.
باسنیوز
