ترەمپ: لە ئێستادا رێککەوتنە بازرگانیەکەی چین هیچ گرنگیەکی نیە
لە ئێستادا گرنگی نادەم بە رێککەوتنە بازرگانیەکەی نێوان واشنتن و پەکین
لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوێنێ پێنجشەممە ترەمپ وتی" لە ئێستادا ئەو گرنگیە نادەم بە رێککەوتنە بازرگانیەکەی نێوان واشنتن و پەکین، بەراورد بەو کاتەی کە تازە رێیککەوتنە بازرگانیەکەم واژۆ کرد".
هێشتا رێککەوتنەکەی نێوانمان بەردەوامە
ترەمپ لە وتەکانیدا بەیاننامەیەکی مانگی رابردوی کۆشکی سپی رەتکردەوە کە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی نێوان واشنت-پەکین کردبو، ترەمپ وتی" سەرەرای ئەوەی هیچ گرنگیەکی نەماوە بۆ من، بەڵام هێشتا رێککەوتنەکەی نێوانمان بەردەوامە".
چین تۆمارێکی نوێی لە کڕین و مامەڵەی کەرەستەی کشتوکاڵی ئەمریکا تۆمارکرد
ئەو وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ چین تۆمارێکی نوێی لە کڕین و مامەڵەی کەرەستەی کشتوکاڵی ئەمریکا تۆمارکرد.
ئەمریکا و چین لەبارەی چەندین دۆسییەی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینییەکانی چین و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوڕیکردن لەگەڵ چیندا ناکۆکن، بەڵام چین هەمو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەدرێتە پاڵی و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی ناویدەبات.
واشنتن داوا لە چین دەکات کونسوڵخانەکەی لە ویلایەتی هوستن دابخات، لەبەرامبەردا چین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات بە داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە وهان.
خەندان-
