نەتەوە یەکگرتوەکان داوای دابینکردنی بودجەیەک دەکات بۆ خەڵکی هەژار لەسەرتاسەری جیهاندا

 نەتەوە یەکگرتوەکان داوای دابینکردنی بودجەیەک دەکات بۆ خەڵکی هەژار لەسەرتاسەری جیهاندا
نەتەوە یەکگرتوەکان داوادەکات بودجەیەکی کاتی بەپێدانی بەشێک لەداهاتی وڵاتان بۆ هاوکاریکردنی هەژارترین خەڵک لەجیهاندا دابینبکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سێ پێشنیار دەخاتەڕو.

(UNDP) پێشنیاری دابینکردنی بودجەیەکی کاتی بۆ 2.7 ملیۆن خەڵکی هەژار لەسەرتاسەری جیهان کردوە


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ستافی بەرنامەی گەشەپێدانی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان (UNDP) پێشنیاری دابینکردنی بودجەیەکی کاتی بۆ 2.7 ملیۆن خەڵکی هەژار لەسەرتاسەری جیهان کردوە کە بەهۆی کۆرۆناوە روبەروی گرفتی گەورەی دارایی بونەتەوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا سێ پێشنیاری بۆ چۆنیەتی هاوکاریکردنی هەژاران لە 132 وڵات خستۆتەڕو ئەوانیش لەرێگەی یەکەم، زیادکردنی داهاتی ئێستایان، دوەم پێدانی هاوکاری دارایی بەیەک جار و بەرچاوکردنی ئاستی بژێوی ژیانیان، سێیەم لەڕێگای دەستنیشانکردنی هەژارترین خەڵک بەبێ گوێدانە شوێنی نیشتەجێبونیان.

پلانی رزگارکردن لەکاریگەرییەکانی کۆرۆنا تەنها سەرنجی لەسەر مارکێت و کۆمپانیا گەورەکان نیە

لەوبارەیەوە، ئاکم ستینەر بەرێوەبەری کارگێری (UNDP) رایگەیاند، پلانی رزگارکردن لەکاریگەرییەکانی کۆرۆنا تەنها سەرنجی لەسەر مارکێت و کۆمپانیا گەورەکان نیە.

وتیشی، پێشنیارەکەیان لەچوارچێوەی داواکارییەکانی رێکخراوەکەدایە بۆ دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی نائاسایی کە پێشتر بونی نەبوە و بەهۆی کۆرۆناوە هاتوتە پێش.

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی گوتێرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشنیاری کردوە ئەو وڵاتانەی لەڕوی ئابورییەوە بەهێزن دەستبەرداری قەرزەکانیان ببن بەرامبەر وڵاتە هەژار و مامناوەندەکان.






خەندان
Top