حزبي خوا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

حزبي خوا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات


میلیشیای لوبنانی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی سەرکردەیەکی، لە ئیسرائیل دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020، رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە حزبوڵڵای لوبنانی بڕیاری داوە تۆڵەی کوژرانی عەلی کامل موحسین بکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە 22-7-2020، سەرکردەیەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی بە ناوی عەلی کامل موحسین، لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی پایتەختی سووریا بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، کوژرا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری بۆ سەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و لوبنان، دا.

حزبوڵڵا میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی لوبنانییە و وەک حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیایە رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەک و دارایی، هاوکارییان دەکات.

حزبوڵڵای لوبنانی لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، بەشداریی شەڕی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتە، دەکات.





باسنيوز
Top