چین مانگێکی دەستکردی رەوانەی مەریخ کرد

 چین مانگێکی دەستکردی رەوانەی مەریخ کرد
شەوی رابردو حکومەتی چین گەشتە مێژوییەکەی بۆ هەسارەی مەریخ دەستپێکرد.

حکومەتی چین مانگی دەستکردی (Tianwen-1) لەدورگەی (هاینان)-ی باشوری وڵاتەکەیەوە بەرەو هەسارەی مەریخ بەڕێکرد


بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، حکومەتی پیۆنگیانگ کاتژمێر 12:40-ی شەوی رابردو موشەکی هەڵگری (Long March-5)-ی لەڕێگای مانگی دەستکردی (Tianwen-1) لەدورگەی (هاینان)-ی باشوری چینەوە بەرەو هەسارەی مەریخ بەڕێکرد، بەوەش بوە هاوبەشی ئەمریکا لە گەیشتنە بەو جیهانە سورە.

لەوبارەیەوە، ژانگ چیۆ فەرماندەی گەشتەکەی چین بۆ هەسارەی مەریخ لەکاتی دەربڕینی خۆشی لەژوری کۆنترۆڵ رایگەیاند، "مانگە دەستکردەکەمان بەسەرکەوتویی و لەکاتی خۆیدا گەیشتە خولگەی دیاریکراو."

ماوەی حەوت مانگی پێویستە تا دەگاتە هەسارەی مەریخ


مانگە دەستکردەکەی چین کە لەدوبەش پێکدێت و ماوەی حەوت مانگی پێویستە تا دەگاتە هەسارەی مەریخ.

ئامانجی مانگەکە گەڕانە بەدوای بونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ لەگەڵ دۆزینەوەی بەڵگەی بونی ژیانی لەکۆندا


ئەو مانگە دەستکردەی چین ئامانجی گەڕانە بەدوای بونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ لەگەڵ دۆزینەوەی بەڵگەی بونی ژیانی کۆن لەسەر ئەو هەسارەیە.

ئەمە یەکەم هەوڵی چین نیە بۆ هەسارەی مەریخ، لەساڵی 2011 بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی روسیا لەکازاخستانەوە مانگێکی دەستکردیان رەوانەی مەریخ کرد، بەڵام شکستیهێنا لەبەرئەوەی نەیتوانی بگاتە خولگەی دەرەوەی زەوی.







خەندان-
Top