میری کوێت بۆ چارەسەر دەگەیەندرێتە ئەمریکا
شێخ عەلی جەراح سەباح، وەزیری کاروباری دیوانی میری کوێت، رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباحی میری وڵاتەکەی، بەرەو ئەمریکا بەڕێکراوە.
شێخ عەلی جەڕاح هەروەها رایگەیاندووە، کە میری کوێت بە راوێژ و رێنمایی پزیشکان، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چارەسەری پزیشکی، براوەتە ئەمریکا.
نیوەڕۆی رۆژی شەممە 18-7-2020، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباحی ”بۆ چەند پشکنینێک“ گەیەندرایە نەخۆشخانە.
رۆژی یەکشەممە 19-7-2020، شێخ عەلی جەڕاح سەباح رایگەیاند، نەشتەرگەرییەک بە سەرکەوتوویی بۆ شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، ئەنجامدراوە.
شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ساڵی 1929 لەدایک بووە. لەساڵی 2006ـەوە بووەتە میری کوێت
باسنيوز
