ئیسرائیل هێزی زیاتر دەنێرێتە سەر سنووری لوبنان
سوپای ئیسرائیل هێزی زیاتر و کەلوپەلی سەربازیی زیاتر دەنێرێتە سەر سنووری لوبنان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2020، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ”لەژێر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەکە“، بڕیاری ناردی هێزی زیاتری پیادەی بۆ سەر سنووری لوبنان (باکووری ئیسرائیل)، داوە.
سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری ناردنی هێزەکە و قەبارەی هێزەکە بۆ سەر سنووری باکووری وڵاتەکەی، نەدرکاندووە.
باسنيوز
