له ئه‌مریكا زیاتر له 72 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 23/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 100 هه‌زار و 875 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 28 هه‌زار و 569 بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له 72 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 146 هه‌زار و 183 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 942 هه‌زار و 637 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
