بایدن: ترەمپ یەکەم سەرۆکی رەگەزپەرستی ئەمریکایە
کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرۆکی ئێستای وڵات بە ”رەگەزپەرستی“ تۆمەتبار دەکات.
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان و رکابەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە جارێکی دیکە لەسەر لیستی کۆماریخوازەکان خۆی کاندید کردووەتەوە، رایگەیاندووە، ترەمپ لەسەر بنەمای رەنگی پێست و رەچەڵەک، مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەمریکا و مرۆڤ بە گشتی، دەکات.
جۆ بایدن هەروەها رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکی رەگەزپەرستی وڵاتەکەیەتی و ئەمریکا لە پێش لە پێش ئەو، هەرگیز هیچ سەرۆکێکی رەگەزپەرستی لەم جۆرەی نەبووە.
دۆناڵد ترەمپ، کە لەساڵی 1946 لەدایک بووە، لە ساڵی 2017ـەوە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات و سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەو وڵاتەیە و هەوڵی سەرۆکایەتیکردن بۆ خولێکی دیکەش دەدات.
بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، رکابەریی یەکتر دەکەن.
باسنيوز
