پزیشكێكی چاكبووەوە لە كۆرۆنا دووبارە تووشی پەتاكە بووەوە

پزیشكێكی چاكبووەوە لە كۆرۆنا دووبارە تووشی پەتاكە بووەوە
دوای چەند هەفتەیەك لە چاكبوونەوەی پزیشكێكی میسری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكە تووشبوونی خۆی بە پەتاكە راگەیاند و وەك خۆی ئاماژەی پێ دەدات، نیشانەكانی ئەم جارە زۆر لە جاری پێشوو قورسترن.

دكتۆر ئەحمەد هەواش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەمیات زەمەنهور لە قاهیرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، مانەوەی دژە ڤایرۆسەكانی كۆرۆنا لە ناو لەشی كەسی چاكبووەوە لە دوو مانگ تێپەڕ ناكات.

گوتیشی: بەرگری كۆرۆنا تەنیا بۆ ماوەی 45 تا 60 رۆژ لەناو لەشی كەسی چاكبووەوە دەمێنێتەوە، لەوانەیە لە هەندێك كەس ئەو ماوەیە كەمتریش بێت، هەروەك ڤایرۆسەكە لە رێگەی هەوا و شێیەوە دەگوازرێتەوە.

ئەو پزیشكە میسرییە لە مانگی ئایاری رابردووش تووشبوونی خۆی بە پەتای كۆرۆنا راگەیاندبوو و دواتریش لە 6ی حوزەیران ئەنجامی پشكنینەكانی نیگەتڤ دەچوون و چاكبوونەوەی خۆی پشتڕاست كردەوە.

ئەو پزیشكە داواش لە خەڵكی دەكات، پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن، گرنگترینیان پۆشینی دەمامك و دەستكێش و لەكاتی كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانیش مەترسییەكانی ئەو پەتایە فەرامۆش نەكەن.













K24
Top