لە هەرێمێکی ئەڵمانیا نیقاب قەدەغەکرا
بەگوێرەی بڕیارەکە، نابێت مامۆستایانیش نیقاب بپۆشن.
سەرۆکی هەرێمەکە، وینفرێد کرێچمان، لەوبارەوە رایگەیاند، داپۆشینی دەموچاو لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد جێگای نابێتەوە.
راشیگەیاند، ئەوە راستە کە ئەو حاڵەتانە دەگمەنن، بەڵام یاساکانیان چیدی رێگا بە کەس نادات، روونیشکردەوە، لە ئێستادا یاساکە تەنها قوتابخانەکان دەگرێتەوە و هێشتا بڕیاریان لە زانکۆکان نەداوە.
ئەم بڕیارە ناڕەزایی بەشێک لە موسوڵمانەکانی ئەڵمانیای لێکەوتووەتەوە.
لە هۆڵەندا، فەرەنسا، دانیمارک و نەمسا نیقاب بە هەموو شێوەیەک قەدەغە، بەگوێرەی راپرسییەکی ساڵی 2019، 54% ئەڵمانییەکان پشتگیریی ئەوە دەکەن، نیقاب قەدەغە بکرێت.
K24
