ئەمریکا کونسوڵخانەیەکی چین دادەخات

ئەمریکا کونسوڵخانەیەکی چین دادەخات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کونسوڵخانەیەکی کۆماری میللیی چین لە وڵاتەکەی، دادەخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە چین کردووە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تێکساس، دابخات.

بۆ داخستنی کونسوڵخانەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەتی بە چین داوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵامی ئەو داوایەی ئەمریکا، رایگەیاندووە، ئەو داوایە داوایەکی شەرمەزارکەرە و داوای کردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەشیمان بێتەوە لەو داوایە، ئەگەرنا وەڵامی هاوشێوەیان دەبێت.







باسنيوز
Top