ئەردۆگان: بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست مۆڵەت لە کەس وەرناگرین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، روپێویکردن و هەڵکۆڵینی دەریای سپی ناوەڕاست لە چوارچێوەی مافەکانی وڵاتەکەیەتی لەو ناوچەیە، لەبارەی دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی مۆڵەت لە کەس وەرناگرن.
بە وردی چاودێری گۆڕانکاری و پێشهاتە نوێییەکانی لیبیا دەکەن، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن کاری سەرکێشانە لەو وڵاتەدا ئەنجامبدات
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی هەڵسەنگاندنی کارە حکومییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، بە وردی چاودێری گۆڕانکاری و پێشهاتە نوێییەکانی لیبیا دەکەن، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن کاری سەرکێشانە لەو وڵاتەدا ئەنجامبدات.
پشکنن و روپێویکردنی دەریای ناوەڕاست "لە چوارچێوەی مافەکانی تورکیایە" لە سنورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنن و روپێویکردنی دەریای ناوەڕاست "لە چوارچێوەی مافەکانی تورکیایە" لە سنورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەپێی بنەماکانی یاسا دەریاییە نێودەوڵەتییەکانیشە.
ئەردۆگان باسی لەوەشکرد، "لەبارەی دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی دەریای ناوەڕاست مۆڵەت لە کەس وەرناگرن، بەردەوامیش دەدەن بەو پڕۆسەیە".
دوێنێ سێشەممە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان رایگەیاند، ئەگەر تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەرەپێش بەرێت، پێویستە پڕۆسەی دەرهێنانی و نەوت و گازی سروشتی لە دەریای سپی ناوەڕاست بوەستێنێت، کە لە هەفتەی رابردوەوە دەستیپێکردوە.
خەندان-
