ئەمریکا بۆ تورکیا: هەموو پلانەکانتان لە دەریای ناوەڕاست رابگرن

ئەمریکا بۆ تورکیا: هەموو پلانەکانتان لە دەریای ناوەڕاست رابگرن


ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هەموو پلانەکانی لە دەریای ناوەڕاست، رابگرێت.

ئاژانسی (سپۆتنیک) بڵاوی کردووەتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە لەو هەنگاوانە دوور بکەوێتەوە، کە دەبنە هۆی زیادکردنی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوای لە تورکیا کردووە جێبەجێکردنی هەموو پلانەکانی بۆ گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە نزیک دوورگەی کاستیلیریزۆی یۆنانی، رابگرێت.

هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەکانی نزیک قوبرسی یۆنانی بووەتە هۆی ناڕەزایی وڵاتانی ئەڵمانیا، قوبرس، یۆنان و میسر.

قوبرس دوورگەیەکە و کەوتووەتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست. لە ساڵی 1974ـەوە تورکیا دەستی بەسەر بەشی باکووری قوبرسدا گرتوو، کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە تورکن و بەشەکەی باشووریش، کە بە قوبرسی یۆنانی دەناسرێت، بەشێکە لە یەکێتیی ئەوروپا.

تورکیا گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەکانی قوبرس بە مافی خۆی دەزانێ و وڵاتانی دەوروبەریش رەتی دەکەنەوە تورکیا مافی بەکارهێنانی ئەو ئاوانەی هەبێت.










باسنیوز
Top