ئێران ژمارەیەكی پێوانەیی لە مردن بەهۆی كۆرۆنا تۆمار دەكات
ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 229 كەس بەهۆی ئەو پەتایە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران زۆرترین زیانی كۆرۆنای بەركەوتووە، چونكە وێڕای گرتنەبەری رێكاری رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە، دۆخی ئابووری ئەو وڵاتەش بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.
هەر لەم بارەشەوە سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، تا ئێستا 278 هەزار و 827 حاڵەتی تووشبوون و 14 هەزار و 634 حاڵەتی مردن بەهۆی پەتاكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، لەكاتێكدا 242 هەزار و 351 كەسیش بە تەواوەتی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
K24
