ئەردۆغان: بۆ چوونە هەر شوێنێكی رۆژهەڵات پێویستمان بە مۆڵەتی كەس نییە

ئەردۆغان: بۆ چوونە هەر شوێنێكی رۆژهەڵات پێویستمان بە مۆڵەتی كەس نییە
ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە وەڵامی ناڕەزاییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر لەشكركێشی و دەستێوەردانە نوێیەكانی ئەنكەرەوە دووپاتی كردەوە كە بۆ چوونە هەر شوێنێكی ناوچەكە پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە لە كەس.

لە گەرمەی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ ئەورووپا و وڵاتانی رۆژئاوا لەلایەك و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتییش میسر لە لایەكی ترەوە، سەركۆماری توركیا ئەمڕۆ رایگەیاند كە وڵاتەكەی مل بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە هیچ لایەك دانانەوێنێ بە مەبەستی ناردنی كەشتییە جیۆلۆجی و كەشتییەكانی هەڵكەندن بۆ ڕۆژهەڵات.

ئەردۆغان گوتیشی وڵاتەكەی هەنگاوەكانی دەستپێكردووە لە چوارچێوەی مافەكانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەند و بە گوێرەی پێداویستییەكانی یاسای دەریاوانی نێودەوڵەتییش كار دەكات.

جێی باسە چەند رۆژێكە گرژییەكانی توركیا لەگەڵ میسر، قوبرس و یۆنان گەیشتووەتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی، ئەمەش لەپێناو دەرهێنانی سامانە سرووشتیەكانی دەریای ناوەڕاستە، كە هەر لایەك بە مافی خۆی دەزانێت.

لەم سۆنگەیەوە چاوەڕێی ڕوودانی گرژیی زیاتر و ئەگەری پێكدادنی سەربازییش دەكرێ لە ناوچەكە، بە تایبەتییش لە نێوان توركیا و میسر، ئەمەش دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لارینەبوونی پەرلەمانی وڵاتەكەی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بەرەو لیبیا بەدەست هێنا.










باسنيوز



Top