له ئێران 229 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 229 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 14 هه‌زار و 634 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 625 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 278 هه‌زار و 827 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 242 هه‌زار و 351 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
