یەکێتی ئەوروپا لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری گەیشتنە رێککەوتن

 یەکێتی ئەوروپا لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری گەیشتنە رێککەوتن
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆتایی دانوستانە چوار رۆژەییەکەیان لە بڕۆکسڵ لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری دوای پەتای کۆڤید-19، گەیشتن بە رێککەوتن، سەرۆکی فڕەنساش ئەم رۆژەی بە "رۆژێکی مێژویی" ناوبرد.

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری بە قەبارەی 750 ملیار یۆرۆ (858 ملیار دۆلار)


چارل میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لە پاش ململانێیەکی زۆری نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ سێشەممە وڵاتانی یەکێتییەکە گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری بە قەبارەی 750 ملیار یۆرۆ (858 ملیار دۆلار)".

ئەو پلانە گەورە ئابورییەی کە دایانڕشتوە، رۆڵی گەورەی دەبێت لە بوژانەوەی کەرتی ئابوری 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانە گەورە ئابورییەی کە دایانڕشتوە، رۆڵی گەورەی دەبێت لە بوژانەوەی کەرتی ئابوری 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانێکی زۆریان لێکەوتوە.

لەلایەکی دیکەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێشوازی وڵاتەکەی لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتننامەکە دەربڕی و بە "رۆژێکی مێژویی بۆ وڵاتانی ئەوروپا" ناویبرد.

یەکێتی ئەوروپا توانای هاوکاریکردنیان هەیە لەناو یەکدا لە تێپەڕاندنی گەورەترین قەیرانەکانی جیهان و دەتوانن رێچکە بۆ رەوشە نێوییەکان بکەنەوە


لەلانەن خۆیەوە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی پلانی بوژانەوەی ئابوری ئەوە دەردەخات، کە یەکێتی ئەوروپا توانای هاوکاریکردنیان هەیە لەناو یەکدا لە تێپەڕاندنی گەورەترین قەیرانەکانی جیهان و دەتوانن رێچکە بۆ رەوشە نێوییەکان بکەنەوە".

ئەوە بۆ یەکەمین جارە لە مێژوی دروستبونی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی قەرزی بە کۆمەڵەوە پلانێکی درێژخایەنی بوژانەوەی ئابوری دادەڕێژرێت، کە لە ساڵی 2021 تا 2027 بەردەوام دەبێت.






خەندان
Top