له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 783 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/7/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 842 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 783 هه‌زار و 328 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه پێنج هه‌زار و 940 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 153 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 12 هه‌زار و 580 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 562 هه‌زار و 384 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
