كه‌نه‌دا گومانی له راپۆرتی ئێران له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه هه‌یه
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز، فڕانسوا فیلیپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه رایگه‌یاندوه، متمانه‌یان به راپۆرته‌كه‌ی ئێران نیه له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه، چونكه ئه‌وه روداوێك نه‌بوه ته‌نها له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌وه دروست بوبێت.
زیاده‌ڕۆییه‌ك له‌روی كرداریه‌وه له‌روداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا هه‌یه
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌و بڕوایه‌دان، زیاده‌ڕۆییه‌ك له‌روی كرداریه‌وه له‌روداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌ره‌به‌یانی هه‌شتی مانگی (کانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به 176 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی فڕۆکەکە گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌سه‌ره‌تا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی گه‌ڕێندرایه‌وه، دواتر به‌رپرسانی ئێران دانیانبه‌وه‌دا نا كه به‌هه‌ڵه فرۆكه‌كه‌یان خستوه‌ته‌خواره‌وه.
له‌كاتی پرۆسه‌ی رێككردنه‌وه‌ی راداری فڕۆكه‌كه‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی رویداوه
12ی ئه‌م مانگه‌ش هێڵی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتی پرۆسه‌ی رێككردنه‌وه‌ی راداری فڕۆكه‌كه‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی رویداوه، به‌جۆرێك هه‌ڵه‌یه‌كی 107 پله‌یی بوه له سیستمه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه.
زۆرینه‌ی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه هاوڵاتی ئێرانی بون و خاوه‌نی دو ره‌گه‌زنامه بون، 57 سه‌رنشینی دیكه‌شی كه‌نه‌دی بون، له‌گه‌ڵ 11 هاوڵاتی ئۆكرانی.
خەندان-
