له ئێران دوو هه‌زار و 414 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 217 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 14 هه‌زار و 405 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 414 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 276 هه‌زار و 202 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 240 هه‌زار و 87 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
