رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە بایدن دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە بایدن دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راپۆرتێكی شیكاری لەسەر هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری ئەمریكا بڵاوكردووەتەوە نووسیویەتی: "هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە بایدن لە هەڵبژاردنەكان دەباتەوە".

لە راپۆرتەکەی رۆژنامەی (گاردیان) هاتووە: "بە پێی دوایین ڕاپرسیی كە لە ئەمریكادا كراوە دەركەوتووە لە 72%ی ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەوەدان بایدن ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا".

جوناسان فریدمان، كە بابەتە شیكارییەكەی نووسیوویەتی دەڵێت: "ئەمریكا ڕووبەرووی قەیرانێكی تەندروستی بووەتەوە، ترامپیش بە پێی پێویست نەیتوانی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو قەیرانە بكات، بۆیە ئەمە وا دەكات بەشێكی زۆر لە ئەمریكییەكان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەنگی پێ نەدەن".

شایانی باسە پێشتر لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرز و دامەزراوەی ئیبسوسی ئەمریكییەوە ڕاپرسی لە هەڵبژاردنی ئەمریكا كراوە لە هەردوو ڕاپرسییەكاندا دەركەوتووە كە ئەمریكییەكان لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆ بایدنن بۆ سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا.












باسنيوز





Top