نەشتەرگەرییەک بۆ میری کوێت ئەنجام درا

نەشتەرگەرییەک بۆ میری کوێت ئەنجام درا
نەشتەرگەرییەک بۆ میری کوێت ئەنجام درا و چەند ئەرکێکی میر بە شازادەی جێنشین سپێردرا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کوێتی (کۆنا)، هەواڵی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی بڵاو کردووەتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە جۆری نەشتەرگەرییەکە نەکردووە.

شێخ عەلی جەڕاح سەباح، وەزیری کاروباری دیوانی میری لە حکوومەتی کوێت رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-7-2020، نەشتەرگەرییەک بە سەرکەوتوویی بۆ شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری کوێت، ئەنجامدراوە.

رۆژی شەممە 18-7-2020، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئەوکات شێخ عەلی جەڕاح سەباح رایگەیاند، کە میری وڵاتەکەی بۆ چەند پشکنینێکی پزیشکی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دوای گەیاندنی میری کوێت بە نەخۆشخانە، دیوانی میری کوێت بڕیاری سپاردنی چەند ئەرکێکی میری وڵاتەکەی بە نەواف ئەحمەد جابر سەباح، شازادەی جێنشین داوە، تا ئەو کاتەی میر چاک دەبێتەوە.

شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ساڵی 1929 لەدایک بووە. لەساڵی 2006ـەوە بووەتە میری کوێت.











باسنيوز




Top